پوتین فەرماندەیەکی نوێ بۆ گرووپی ڤاگنەر دەستنیشان دەکات

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین


Jul 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەیەوێت عەمیدێکی خانەنشین کە یەکێک لە دامەزرێنەرەکانی گرووپی ڤاگنەرە، وەک فەرماندەی نوێی ئەم گرووپە سەربازییە دەستنیشان بکات.
پاش ئەو قەیرانەی کە یڤگنی پریگۆژین فەرماندەی گرووپی ڤاگنەر لە ڕووسیا دەستیپێکرد، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بەنیازە عەمیدێکی خانەنشین و یەکێک لە دامەزرێنەرانی گرووپەکە وەک فەرماندەی نوێ دەستنیشان بکات.
ئەو کەسەش ناوی ئەندری ترۆشۆفە کە بە ناوی خوازراوی سدری تا ئێستا وەک پلەدارێکی سەربازی چالاکی کردووە.
هەروەها کەسێک بە ناوی دیمێتری ئوتکین یەکێک لە کەسە دیارەکانی پێشووی هەواڵگری سەربازیی ڕووسیا وەک یاریدەدەری فەرماندەی نوێی گرووپی ڤاگنەر دەستنیشان دەکرێت.
سدری لە ڕیزی سزاکانی یەکێتی ئەورووپا لە دژی ڕووسیا ناوی هاتووە.