گەورەترین گرێبەستی سەربازیی مێژووی تورکیا لە گەڵ سعوودیە واژۆ کرا

(0) / / ئەورووپا / خالید بن سەلمان تورکیا سعوودیە


Jul 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەڕێوەبەری کۆمپانیای پیشەسازی بەرگری و ئاسمانیی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەو گرێبەستەی لە گەڵ سعوودیە واژۆ کراوە، گەورەترین گرێبەستی مێژووی تورکیایە لە بواری پیشەسازی بەرگری و ئاسمانی.
خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعوودیە ڕایگەیاند کە دوو گرێبەستی کڕینی درۆن لە گەڵ تورکیا واژۆ کراوە.
ناوبراو سێ شەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە بە پاڵپشتی محەممەد بن سەلمان سەرۆک وەزیران و جێنشینی سعوودیە، پرۆژەی هاوکاری بەرگری لە گەڵ وەزیری بەرگری تورکیا واژۆ کرا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بە پێی ئەو گرێبەستە واژۆ کراوە، سعوودیە بە ئامانجی زیاترکردنی ئامادەیی هێزە چەکدارەکان و بەرزکردنەوەی هێزی بەرگریی خۆی، درۆنەکانی تورکیا دەکڕێت.
لە لایەکی دیکەوە، خلوق بایرەقدار بەڕێوەبەری کۆمپانیای پیشەسازی بەرگری و ئاسمانیی تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەو گرێبەستەی لە گەڵ سعوودیە واژۆ کراوە، گەورەترین گرێبەستی مێژووی تورکیایە لەم بوارەدا.
واژۆکردنی گرێبەستەکەش لە پاش کۆبوونەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە لە شاری جەدە بووە.
هەر دوو وڵات وردەکاری گرێبەستەکەیان بڵاو نەکردووەتەوە.