بۆ یەکەم جار ژنێک بووە فەرماندەی هێزی دەریایی ئەمریکا

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن ئەمریکا


Jul 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ یەکەم جار ژنێکی کردە فەرماندەی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ شەممە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ژنێکی بە ناوی لیسا فرانچێتی کردە فەرماندەی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمە هەنگاوێکی مێژووییە کە بەربەستی ڕەگەزپەرستی لە سوپای وڵاتدا دەشکێنێت و دەبێتە یەکەم ژن کە سەرکردایەتی هێزی دەریایی ئەمریکا بکات.
میدیای ئەمریکی بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەیان بە کتوپڕ ناو بردووە.