بلینکەن: هەر ڕێکەوتنێک لە گەڵ ئێران دەبێت ئامانجە ئەمنییەکانی ئەمریکا دابین بکات

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ئێران ئەنتۆنی بلینکەن


Jul 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی کە هەر ڕێکەوتنێکی ئەمنی لە گەڵ ئێران دەبێت ئامانجە ئەمنییەکان و بەرژەوەندییەکانی واشنتن دابین بکات.
ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی یەک شەممە بانگەشەی ئەوەیکرد کە ئۆکراینا لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە لە سەدا 50 ی ناوچە داگیرکراوەکانی لە لایەن ڕووسیاوە ئازاد بکات.
ناوبراو وتی کە دژە هێرشەکانی ئۆکراینا سەخت و بۆ ماوەی چەند مانگ بەردەوام دەبن.
بلینکەن سەبارەت بە ئێرانیش وتی کە بۆ ماوەی چەند مانگ ئیشمان لە سەر ئەوە کردووە کە ئایا ئەگەری گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی هەیە یان نە، بەڵام ئێران بڕیاری نەداوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی کە دیپلۆماسی باشترین ڕێگاچارەی کێشەکانە لە گەڵ ئێران، بەڵام ئەمەش بە واتای ئەوە نییە کە بژاردەکانی دیکە بوونیان نەبێت.