ئەزهەر داوای بایکۆتکردنی کاڵای سویدی و دانیمارکی دەکات

(0) / / ئەفریقیا / میسر دانیمارک سوید


Jul 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
زانکۆی ئەزهەری میسر لە وەڵامی پێدانی موڵەتی سووتاندن و بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز لە لایەن حکومەتەکانی سوید و دانیمارک، داوای لە گەلانی موسڵمان کردووە بایکۆتی کاڵا و بەرهەمەکانی ئەو دوو وڵاتە بکەن.
لە بەیاننامەیەکی زانکۆی ئەزهەر کە لە ماڵپەڕی ئەو زانکۆیەدا بڵاو بووەتەوە، هاتووە کە گەلانی موسڵمان بانگهێشتی بایکۆتکردنی کاڵا و بەرهەمەکانی هەر دوو وڵاتی سوید و دانیمارک دەکەین.
ئەزهەر داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە ڕێگری لە پیلانگێڕی و دوژمنکاری لە دژی موسڵمانان و ئائینی ئیسلام بکەن و سزای یاسایی بۆ ئەو کەسانە دیاری بکەن کە سووکایەتی بە پیرۆزییە ئائینییەکان دەکەن.