ڕووسیا هێرشێکی ئۆکراینای بۆ سەر مۆسکۆی پایتەخت تێکشکاند

(0) / / ئەورووپا / مۆسکۆ ڕووسیا


Jul 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە هێزەکانی بەرگری وڵاتەکەی ڕێگرییان لە درۆنێک کردووە کە هەوڵی هێرشکردنە سەر مۆسکۆی داوە و هیچ زیان و بریندارێکی نەبووە.
سێرگێی سۆبیانین ڕایگەیاند کە لە درەنگانی شەوی ڕابردوو بە درۆن هەوڵی هێرشکردنە سەر مۆسکۆ درا و لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی بەرگرییەوە خراوەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی بە دواوە نەبووە.
ئەوە یەکەم جار نییە کە مۆسکۆ لە لایەن درۆنەکانی ئۆکرایناوە هێرشی دەکرێتە سەر. هێرشەکەی ئەمجارەش لە ڕێگای دوو درۆنەوە بووە کە لە لایەن هێزەکانی ڕووسیاوە تێکشکاوە.