قەتەر 100 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئۆکراینا دەکات
(0) /
سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی 100 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئۆکراینا دەکات.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئۆکراینا لە کیێڤ وتی کە دەوحە بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانی خەڵک و باشترکردنی دۆخی مرۆیی، 100 ملیۆن هاوکاری دەبەخشێتە ئۆکراینا.
ناوبراو وتی کە هاوکارییەکان بۆ بونیادننانەوەی ناوەندە تەندرووستییەکان، کەرتی پەروەردە و هەڵگرتنی مین دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی 6 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ پاڵپشتی لە پرۆژەی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراینا تەرخان دەکات.
تێبينيێك بنێرە: