باڵیۆزی ئەمریکا: هیچ بانکێکی عێراقی سزا نەدراوە

(0) / / ئەمەریکا / ئەلینا ڕۆمانۆسکی ئەمریکا بەغدا


Jul 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هیچ سزایەکی بە سەر بانکە عێراقییەکاندا نەسەپاندووە.
ئەلینا ڕۆمانۆسکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە بەشداریی لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندی عێراق سەبارەت بە کارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سنوردارکردنی 14 بانکی عێراقی لە خزمەتگوزاری دۆلار لە پاش نیگەرانییەکانی سپیکردنەوەی پارە، کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بانکی ناوەندی ڕێوشوێنی گونجاو و بەپەلەی گرتەبەر و هیچ سزایەکی بە سەر هیچ یەک لە بانکە عێراقییەکاندا نەسەپێندراوە.
ڕۆمانۆسکی ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە کارەکانی بۆ باشترکردنی پابەندبوون بە ڕێساکانی AML/CFT و بە ئەلیکترۆنیکردنی ئابوری عێراق لە گەڵ هاوبەشەکانی لە بانکی ناوەندی CBI.