دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە سعوودیە بەڕێوە دەچێت

(0) / / ئاسیا / ڕووسیا ئۆکراینا


Jul 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە سعوودیە پێشوازی لە دانوستانەکانی ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەکات.
ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بە بەشداری بەرپرسانی باڵای 30 وڵاتی جیهان لە بەرواری 5 و 6 ی ئاب لە شاری جەدە بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکەی سعوودیە هاوکاتە لە گەڵ چڕبوونەوەی هەوڵەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی بۆ دابینکردنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە ئۆکراینا.
ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی باڵای 30 وڵات بە تایبەت ئەندونیزیا، میسر، مەکزیک، شیلی، بەریتانیا، ئەفریقای باشور، پۆڵەندا و یەکێتی ئەورووپا بەشداری لە کۆبوونەوەکەی جەدە دەکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە بە بێ ئامادەبوونی ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.