پوتین لە سەر داوای ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا پوتین تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Aug 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ڕووسیا ڕێکەوتنی دانەوێڵەی ئۆکراینایان تاوتوێ کرد و لە سەر سەردانەکەی پوتین بۆ تورکیاش گەیشتنە ڕێکەوتن.
ڕۆژی چوارشەممە هەر دوو سەرۆک کۆماری ڕووسیا و تورکیا بە تەلەفوون چەندین بابەتی گرنگی تایبەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها ڕێکەوتنی دانەوێڵەی ئۆکراینایان تاوتوێ کرد.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی درێژە بە هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی ڕێکەوتنی دانەوێڵەی ئۆکراینا لە ڕێگای دەریای ڕەشەوە دەدات.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئەم ڕێکەوتنەی بە پردی ئاشتی ناو بردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بەردەوامی ڕاگرتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراینا زیان بەو وڵاتانە دەگەێنێت کە پێویستیان بە هاوردەکردنی هەیە.
لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا هەروەها لە سەر سەردانەکەی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ تورکیا ڕێکەوتن کرا.