تورکیا هەواڵی کوژرانی فەرماندەیەکی پەکەکەی لە شەنگال ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / تورکیا سوریا


Aug 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەزگای هەواڵگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە یەڵماز بیرام بەرپرسی دابینکردن و گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی پەکەکە لە شەنگال کوژراوە.
میت ڕایگەیاندووە کە ناوی ئەو فەرماندەی پەکەکە، ئەجیت جیورە کە لە نێو ئەندامانی پەکەکەدا بە یەڵماز بیرام ناسراوە.
دەزگای هەواڵگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە ناوبراو پلانی گەیاندنی چەک و تەقەمەنیی بۆ ناوخۆی ئەم وڵاتە بە مەبەستی کردەوەی سەربازی هەبووە و پێش جێبەجێکردنی پلانەکەی کراوەتە ئامانج.
میت ڕایگەیاندووە کە بۆ جێبەجێکردنی پلانی کوشتنی یەڵماز بیرام کەڵکی لە زانیاری کەسانی خۆجێی وەرگرتووە.
ناوبراو ساڵی 2010 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کردووە و لە چەندین شەڕی دژ بە هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی هەکاری بەشداری کردووە و ساڵی 2016 بۆ شەنگال گواستراوەتەوە و لە ساڵی 2018 تا 2020 لە سوریا بووە و دیسانەوە بۆ شەنگال گەڕاوەتەوە.