ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆ نەیجر ڕاگرت

(0) / / ئەفریقیا / نەیجر ئەمریکا


Aug 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای گەڕانەوەی حکومەتی هەڵبژێردراوی نەیجری بۆ دەسەڵات کرد و ڕایگەیاند کە واشنتن بەشێک لە هاوکارییەکانی بۆ ئەم وڵاتە ئەفریقییە ڕادەگرێت.
ئەنتۆنی بلینکەن ڕایگەیاند کە ئەمریکا بەشێک لە هاوکارییەکانی بۆ وڵاتی نەیجر وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر کودەتا سەربازییەکەی ئەم وڵاتە ڕادەگرێت.
ناوبراو وتی کە هاوکارییە مرۆڤدۆستانە و خۆراکییەکان بۆ نەیجر بەردەوام دەبن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها وتی کە وڵاتەکەی بۆ پاراستنی دیمۆکراسی هاوکاری گەلی نەیجر دەکات و دەبێت حکومەتی هەڵبژێردراو بۆ دەسەڵات بگەڕێتەوە.