سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزا درا

(0) / / ئاسیا / عمرانخان لاهور پاکستان


Aug 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
بە تۆمەتی بەکارهێنانی ئەو دیارییانەی بە حکومەتی پاکستان دراوە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە بە سێ ساڵ زیندانیکردن و 5 ساڵ دوورکەوتنەوە لە سیاسەت سزا درا.
لە کاتێکدا کە ئاڵۆزییەکانی نێوان عمرانخان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان و حکومەتی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە، دادگایەک ناوبراوی لە دۆسیەی بەکارهێنانی دیارییە حکومییەکاندا بە سێ ساڵ زیندانیکردن و 5 ساڵ قەدەغەکردنی چالاکی سیاسی سزا دا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان لە شاری لاهور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر و ڕەوانەی زیندان کراوە.