ڕووسیا مەرجەکانی ئاشتیی لە گەڵ ئۆکراینا ڕاگەیاند

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ماریا زاخاروا ئۆکراینا


Aug 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی جەدەی سعوودیە بۆ تاوتوێکردنی شەڕی ئۆکراینا هیچ بایەخێکی نییە.
ماریا زاخاروا ئەمڕۆ دووشەممە وتی کە چارەسەرکردنی شەڕی ئۆکراینا تەنیا لە کاتێکدا دەبێت کە حکومەتی کیێڤ واز لە دوژمنایەتی و هێرشە تیرۆریستییەکان بێنێت و وڵاتانی ڕۆژئاواش پێدانی چەک و کەرەستەی سەربازی بە ئۆکراینا ڕابگرن.
ناوبراو وتی کە حکومەتی ئۆکراینا دەبێت پابەندی بنەما سەرەتاییەکانی حکومڕانیی ئەو وڵاتە، واتە بێلایەنی و نەبوونی چەکی ئەتۆمی بێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها وتی کە دەسەڵاتی نوێی ئەو ناوچانەی کە لە سەر خواست و ئیرادەی دانیشتووانەکانی ئازاد کراون، دەبێت بە فەرمی بناسرێن.
ناوبراو وتی کە مافی هاووڵاتیانی ڕووس زمان و کەمینە نەتەوەییەکان لە ئۆکراینا دەبێت بە پێی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان پارێزراو بێت.
ماریا زاخاروا وتی کە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کە ڕووسیا شەڕی بۆ دەکات، بەم خاڵانەوە مەرجدار کراوە.