تاڵیبان دیسانەوە هۆشداریی دایە ئەمریکا

(0) / / ئاسیا / تاڵیبان


Apr 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی تاڵیبان جارێکی دیکە جەختیکردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا دەبێت بە پێی ڕێکەوتنی قەتەر لە خاکی ئەفغانستان بکشێنەوە.

میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە جۆبایدن تا 11ی سپتمبەر هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە.

زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم هەواڵە ڕایگەیاند کە تەنیا جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی دەوحەیە کە کێشەکان چارەسەر دەکات.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە بەرواری دیاریکراودا لە ئەفغانستان نەکشێنەوە، بە دڵنیاییەوە کێشەکان زیاتر دەبێت و ئەوانەش بڕگەکانی ئەو ڕێکەوتنەیان جێبەجێ نەکردووە، بەرپرسیاریەتییان دەکەوێتە ئەستۆ./.