بایدن داوای 10 ملیار دۆلار بودجە بۆ ئۆکراینا دەکات
(0) /
سەرچاوەکانی ئاگادار لە واشنتن ڕایانگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەنیازە داوای 10 ملیار دۆلار بودجەی دیکە بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا لە کۆنگرێس بکات.
سەرەڕای زیاتربوونی ڕەخنە سیاسی و گشتییەکان لە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا لە دژی ڕووسیا، هەواڵی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە جۆبایدن داوای بودجەی 10 ملیار دۆلاریی دیکە دەکات.
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە واشنتن ڕایانگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەنیازە داوای 10 ملیار دۆلاری دیکە بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا لە کۆنگرێس بکات.
بڕیارە داواکەی بایدن ڕۆژی پێنج شەممە 10 ی ئاب ڕادەستی کۆنگرێس بکرێت.
تێبينيێك بنێرە: