ڕووسیا: ئەمریکا بە ڕوونی پەیامی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران دەدات

(0) / / ئەمەریکا / ڕووسیا


Feb 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ئەمریکا بە ڕوونی پەیامی ئەوە دەدات کە ویستی گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران هەیە.

ماریا زاخارووا وتی کە ئەو پەیامانەی لە ئەمریکاوە سەبارەت بە دۆسیەی ناوەکی ئێران دەبینرێت گوزارشت لەوە دەکات کە ئەو وڵاتە بۆ ڕێکەوتنی 1+5 دەگەڕێتەوە بەڵام تاران و واشنتن دژی یەک لێدوان دەدەن بۆ ئەوەی بزانن کێ سەرەتا دەبێت بۆ بەڵێنەکانی بگەڕێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: دەبێت ئەو خاڵە لە بەرچاو بگرین کە سەرجەم چالاکییەکانی ئێران لە دامەزراوە ناوەکییەکانی، لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتیدا بووە./.