مەسعود بارزانی ڕاستییەکەی ئاشکرا کردەوە

(0) / / كوردستان / داعش قاسم سولەیمانی مەسعود بارزانی


Aug 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئاشکرای کردووە کە ئەو کاتەی گرووپی تیرۆریستی داعش مەترسی لە سەر هەولێر درووست کرد، قاسم سولەیمانی فەرماندەی ئەو کاتەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دوو مەفرەزەی هاوەنهاوێژ و کاتیۆشایەکی 107 ی بۆ پاڵپشتی پێشمەرگە هێنا و تەنانەت دوو کەس لە هاوەنهاوێژەکانیشیان لە گەڵ پێشمەرگە لە بەرەی مەخمور شەهید بوون.
مەسعود بارزانی لە کتێبە نوێکەی بە ناوی بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد ڕاستییەکانی پاراستنی هەولێری لە هەڕەشەکانی داعش ئاشکرا کردووە.
ئەگەرچی بارزانی ڕایگەیاندووە کە قاسم سولەیمانی بۆ پرسینی بارودۆخەکە پەیوەندی پێوە کردووە، ئاماژەی بەوە نەداوە کە ئەو لە کاتی چڕبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە مەخمور بە ئاراستەی هەولێر و بێهیوابوونی لە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، پەیوەندی بە سولەیمانییەوە کردووە و داوای گەیاندنی بەپەلەی هاوکارییەکانی ئێرانی کردووە.
سەرۆکی پارتی ڕایگەیاندووە کە هاوکارییەکانی ئێران بووە هۆی ڕاگرتنی هێرش و پێشڕەوییەکانی داعش لە میحوەری گوێر کە هەڕەشەیەکی جیدی بوو.
بارزانی لە کتێبەکەیدا ئەوەشی نووسیوەە کە بە ڕاستی یارمەتییەکانی ئێران لەو کاتەدا کاریگەر بوو و جێی خۆی گرتەوە.