بایدن بە فەرمی ڕایگەیاند: ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکشێتەوە

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Apr 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی فەرمی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان، وتی کە ئەگەر تاڵیبان هەر هێرشێک بکات بە توندی وەڵام دەدرێتەوە.

جۆبایدن بە فەرمی ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان پاشەکشە دەکەن.

ناوبراو وتی کە لە یەکی مانگی گوڵانەوە بە هەماهەنگی ناتۆ پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەست پێدەکات.

بایدن وتی کە ئەگەر تاڵیبان هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا بە توندی وەڵام دەدرێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە چوارەم سەرۆک کۆماری ئەمریکایە کە بەرپرسیاریەتی ئامادەبوونی هێزەکانی ئەم وڵاتەی لە ئەفغانستان لە ئەستۆیە، وتی کە ئەم ئەرکە ڕادەستی سەرۆک کۆماری پێنجەم ناکەم.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئامانجمان ئەوە بوو کە دڵنیا ببینەوە لە ئەفغانستان وەک پێگەی هێرشی سەر ئەمریکا کەڵک وەرناگرن و گەیشتینە ئەو ئامانجە./.