پاڵاوگە دزراوەکەی بیجی لە هەولێر دۆزرایەوە

(0) / / كوردستان / محەمەد شیاع سودانی عیراق


Aug 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرایدەكات، كە كەلوپەلی پاڵاوگەی بێجی لە هەولێر بووە و سەرۆك وەزیرانی عیراقیش راگەیاند: نزیكەی 60 بارهەڵگری گەورەی كەلوپەلی پاڵاوگەی بێجی كە دزرابوو، گەڕێندراوەتەوە.
 
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت: پاڵاوگەی بێجی لە هەرێمی كوردستان دۆزراوەتەوە و تائێستا 60 بارهەڵگری گەورە لە كەلوپەلی پاڵاوگەكە گێڕدراوەتەوە و پێدەچێت بگاتە 100 بارهەڵگر، بەڵام سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانیدا بۆ كەناڵی ئەلڕەشید وردەكاری زیاتری خستەڕو و دەڵێت: كەلوپەلی پاڵاوگە تاڵانكراوەكە لە هەولێر بووە .تا ئێستا 60 بارهەڵگری گەورەی پاڵاوگەكەی بێجی گەڕێندراوەتەوە و 40 بارهەڵگری دیكە ماوە و پڕۆسەی گواستنەوەكە بەردەوامە و بەوتەی سودانی بەهای پاڵاوگەكە سەدان ملیۆن دۆلارە.