پەیامنێرێکی ئەمریکی: واشنتن دەیەوێت سوریا دابەش بکات

(0) / / ئەمەریکا / سوریا ئەمریکا


Aug 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
پەیامنێری ماڵپەڕی ئەمریکی گەری زۆن ڕایگەیاندووە کە لە میانەی کۆبوونەوەی گرووپێک لە نەیارانی حکومەتی سوریا بە سەرپەرشتی ئەمریکا، بەوە گەیشتووە کە ئەم وڵاتە تەنیا ئامانجی دابەشکردنی سوریایە.
حیکمەت ئەبوخاتر ڕایگەیاندووە کە دامەزراوەیەک بە ناوی ئەنجومەنی سوری – ئەمریکی یان SAC کە یەکێکە لە گرووپە نەیارەکانی سوریا، داوایکردووە سزاکانی سەر حکومەتی سوریا بۆ ماوەی هەشت ساڵی دیکە درێژ بکرێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە ئاشکرا داوای دابەشبوونی سوریای کردووە.
ئەبوخاتر ڕایگەیاندووە کە بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی لە ئەستۆ بووە و ڕایگەیاندووە کە ئامانجی ئەمریکا دابەشبوونی سوریا و بەردەوامی سزاکانی سەر ئەم وڵاتەیە.