سەرۆکی ڤاگنەر پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە

(0) / / ئەورووپا / داعش ئەفریقا مۆسکۆ


Aug 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر بۆ یەکەم جار لە پاش شۆڕشەکەی کۆتایی حوزەیرانی ڕابردوو لە دژی مۆسکۆ، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە.
یڤگنی پریگۆژین لەو ڤیدیۆیەدا لە جلوبەرگی سەربازی و چەک بە دەست لە ناوچەیەکی بیابانیدایە و ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە هێشتا شوێنی تۆمارکردنی پەیامە ڤیدیۆییەکەی سەرۆکی ڤاگنەر دیاری نەکراوە بەڵام بە پێی وتەکانی ناوبراو و پۆستە بڵاو کراوەکان لە کەناڵی تێلگرامی لایەنگرانی پریگۆژین، ڕەنگە ئەفریقا بێت.
پریگۆژین لەو پەیامەدا ڕایگەیاندووە کە پلەی گەرمی هەوا لە سەروی 50 پلەی سیلیزییە، گرووپی ڤاگنەر ڕووسیای لە تەواوی کیشوەرەکان گەورەتر کردووە و ئەفریقا ئازادتر دەکات، دادپەروەری و خۆشحاڵی بۆ دانیشتووانی ئەفریقا، ئێمە ژیان بۆ داعش و قاعیدە و خەراپەکارانی دیکە دەکەینە دۆزەخ.
سەرۆکی ڤاگنەر هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەندامی نوێ وەردەگیرێت و ئەرک و ڕاسپاردەکان جێبەجێ دەکرێن.
لە ڤیدیۆکەدا ژمارە تەلەفوونێک بۆ ئەو کەسانە دانراوە کە دەیانەوێت پەیوەندی بە ڤاگنەرەوە بکەن.