داهاتووی بەڕێوەبردنی یەکێتی چۆن دەبێت؟

(0) / / كوردستان / ئارێز عەبدوڵڵا


Aug 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرای کردووە کە لە کۆنگرەی پێنجەمی ئەم حیزبەدا یەکێتی یەک سەرۆکی دەبێت و ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ نیوە کەم دەکرێنەوە.
ئارێز عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە کە لە پاش کۆنگرە یەکێتی یەک سەرۆکی دەبێت و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بە ژمارەیەکی کەمتر لە ڕابردوو دەبن.
ناوبراو وتی کە کۆنگرەی پێنجی یەکێتی ستراتیژی نوێی حیزبەکە دادەڕێژێتەوە و سیستەمی هاوسەرۆکی کۆتایی دێت.