سیخوڕێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕووسیا دەستگیر کرا

(0) / / ئەورووپا / ڕۆبێرت شونۆف سیخوڕی ئەمریکا مۆسکۆ ڕووسیا


Aug 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سیخوڕێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ دەستگیر کراوە.
لە کاتێکدا کە کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن لە دۆسیەی شەڕی ئۆکراینا بەردەوامە، ڕووسیا دەستگیرکردنی فەرمانبەرێکی پێشووی باڵیۆزخانەی ئەمریکای ڕاگەیاندووە.
ئەو کەسە خەڵکی ڕووسیایە و پێشتر لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا کاری کردووە.
ڕۆبێرت شونۆف سیخوڕی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بووە و بەوە تۆمەتبار کراوە کە بە ئامانجی لاوازکردنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا لە گەڵ وڵات یان دامەزراوەیەکی بیانی هاوکاری کردووە.