ژمارەیەک تیرۆریستی داعش لە گرتووخانەیەکی حەسەکە هەڵهاتن
(0) /
ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش لە گرتووخانەیەکی شاری حەسەکەی سوریا هەڵهاتن و ئەمەش ترس و نیگەرانیی بە سەر ناوچەکەدا زاڵ کردووە.
شەوی یەک شەممە 27 ی ئابی 2023 ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش لە گرتووخانەی غویران لە شاری حەسەکەی سوریا هەڵهاتن، گرتووخانەکەش لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتدایە.
هێزەکانی ئاسایشی سەر بە هەسەدە قەدەغەی هاتووچۆیان لە شاری حەسەکە ڕاگەیاندووە و هەوڵی دۆزینەوەی تیرۆریستە هەڵهاتووەکان دەدەن.
تێبينيێك بنێرە: