مەکرۆن: سێهەمین کۆنفرانسی بەغدا بەڕێوە دەچێت
(0) /
سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند کە سێهەمین کۆنفرانسی بەغدا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆنفرانسی باڵیۆزانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە سێهەمین کۆنفرانسی هاوکاری ناوچەیی بەغدا لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە پایتەختی عێراق بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتی: یەکەم کۆنفرانسی بەغدا لە مانگی ئابی 2021 و دووەمین کۆنفرانسیش لە کانوونی یەکەمی 2022 بەڕێوەچووە و سێهەم کۆنفرانس لە کۆتایی تشرینی دووەمی 2023 بە ئامانجی یەکخستنی پلانی ناوچەیی بۆ پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی عێراق بەڕێوە دەچێت.
مەکرۆن سەبارەت بە سوریا وتی کە گەڕانەوەی ئەم وڵاتە بۆ کۆبوونەوە ناوچەییەکان پێویستی بە هاوکاری زیاتری دیمەشق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و هەنگاوی سیاسی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و دەستەبەرکردنی پاڵپشتی و ئاسایشی سیاسی و ئابوری ئەوان هەیە.
تێبينيێك بنێرە: