فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ بووە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی ئەورووپا

(0) / / ئەورووپا / تورکیا ئیستەنبووڵ عەبدولقادر ئوراڵ ئۆغلۆ


Aug 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیستەنبووڵی تورکیا بە هەزار و 511 گەشتی ڕۆژانە، پلەی یەکەمی ڕیزبەندی فڕۆکەخانەکانی ئەورووپای لە ڕووی ژمارەی گەشتە ڕۆژانەکان لە ماوەی یەک هەفتەدا بە دەست هێنا.
عەبدولقادر ئوراڵ ئۆغلۆ وەزیری گواستنەوەی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماری دەزگای یۆرۆ کۆنتڕۆڵی بڵاو کردەوە.
لەو ئامارەدا ژمارەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ لە 21 تا 27 ی ئابی 2023 هاتووە.
وەزیری گواستنەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ بە هەزار و 511 گەیشتی ڕۆژانە، لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی فڕۆکەخانەکانی ئەورووپا لەو هەفتەیەدا بووە.