وەزیری بەرگری بەریتانیا وازی لە پۆستەکەی هێنا

(0) / / ئەورووپا / بەریتانیا


Aug 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بەرگری بەریتانیا پاش چوار ساڵ لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بە فەرمی دەستی لە کار کێشایەوە.
بن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا بە فەرمی وازهێنانی خۆیی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.
ناوبراو لە نامەکەیدا بۆ ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ڕایگەیاندووە کە خزمەت لە گەڵ پیاوان و ژنانی هێزە چەکدارەکان و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێمە کە بۆ دابینکردنی ئاسایش چالاکی دەکەن، مایەی شانازی بووە.
واڵاس ڕایگەیاندووە کە کاتی ئەوە هاتووە ئاوڕێک لە بەشەکانی دیکەی ژیانی بداتەوە کە پشتگوێ خراون و دەرفەتی نوێ بدۆزێتەوە.