ئەردۆغان دووشەممەی داهاتوو سەردانی ڕووسیا دەکات

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا تورکیا


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا دووشەممەی داهاتوو بە مەبەستی کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەردانی شاری سووچی دەکات.
سەرچاوە فەرمییەکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دووشەممەی داهاتوو لە شاری سووچی لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆدەبێتەوە.
دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەی نێوان پوتین و ئەردۆغان لە زووترین کاتدا بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاش ڕۆژی هەینی سەردانی ڕووسیا بکات و لە گەڵ سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.