سەلوان مۆمیکا دووبارە سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز کردەوە

(0) / / ئەورووپا / سەلوان مۆمیکا


Sep 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
بە ئاسانکاری حکومەتی سوید، سەلوان مۆمیکا جارێکی دیکە سووکایەتیی بە قورئانی پیرۆز کردەوە.
سەلوان مۆمیکا هاووڵاتی عێراقی کە لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە، لە تاوانێکی چەندبارەدا سووکایەتیی بە قورئانی پیرۆز کرد و ئەم کتێبە پیرۆز و ئاسمانییەی بە پشتیوانی پۆلیسی سوید سووتاندەوە.
تاوانە بەردەوامەکانی سەلوان مۆمیکا بە پشتیوانی ئەمنی پۆلیس لە شاری ستۆکهۆڵم و شارەکانی دیکە دووبارە دەبێتەوە.
تاوانەکەی سەلوان مۆمیکا ئەوەی سەلماندووە کە حکومەتی سوید بە پاساوی ئازادی ڕادەربڕینەوە چۆن دژایەتی ئیسلام و موسڵمانان دەکات.
مۆمیکا ئەمجارە لە شاری مالمۆی سوید تاوانەکەی جێبەجێ کردووە، ئەمجارەش کەسێک هەوڵی ڕێگریی لە تاوانەکە داوە بەڵام پۆلیس لە جێی دەستگیرکردنی مۆمیکا، ئەوی دەستگیر کردووە.