ئەردۆغان و پوتین سبەی کۆدەبنەوە

(0) / / ئەورووپا / تورکیا ڕووسیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڤلادیمیر پوتین


Sep 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەشی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سبەی دووشەممە بۆ دیتنی سەرۆک کۆماری ڕووسیا دەگاتە شاری سووچی.
سەرۆک کۆماری تورکیا سبەی دووشەممە 4 ی ئەیلولی 2023 سەردانی ڕووسیا دەکات.
سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ شاری سووچی دەبێت و لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەی ئەردۆغان یەک ڕۆژە دەبێت و بڕیارە لە گەڵ پوتین سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆسیەی ئۆکراینا وتووێژ بکات.