وەرگێڕەکەی ئەردۆغان شەڕی تورکیا و ڕووسیای ڕاگەیاند
(0) /
لە میانەی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا، وەرگێڕە تایبەتەکەی ئەردۆغان وتی کە ئەنکەرە و مۆسکۆ لە شەڕێکی تەوادان. ئەمەش ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیای شۆک کرد.
لە کاتێکدا کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئامانجی کۆبوونەوە لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات سەردانی شاری سووچیی کرد، وەرگێڕەکەی ناوبراو تووشی هەڵەیەکی گەورە بووە کە کاردانەوەی زۆری لە میدیا جیهانییەکاندا هەبووە.
ڤیدیۆیەک لە وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی لێدوانەکانی ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ پوتین بڵاو بووەتەوە کە تێیدا وەرگێڕەکە تووشی هەڵەیەکی گەورە بووە.
وەرگێڕەکەی ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە لە نێوان تورکیا و ڕووسیا شەڕە.
پاش ئەو هەڵەیەش پوتین تووشی سەرسوڕمان بووە و گوێی بۆی ڕاگرتووە.
تێبينيێك بنێرە: