ئەمریکا بەڵێنێکی گرنگ بە ئۆکراینا دەدات

(0) / / ئەورووپا / ئەنتۆنی بلینکەن ڕووسیا ئۆکراینا ئەمریکا


Sep 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە سەردانی کیێڤی کردووە، بەڵێنی ئەوەیدا کە تەواوی پێداویستییەکانی ئۆکراینا لە لایەن واشنتنەوە دابین دەکرێت.
ئەنتۆنی بلینکەن ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە کیێڤ و وتی کە واشنتن ئەوەی پێویست بێت لە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی ڕووسیا بۆ ئۆکراینای دابین دەکات.
ناوبراو وتی کە دەمانەوێت لەوە دڵنیا بین کە ئۆکراینا لە ڕووی بەرگرییەوە بەهێزە.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تەنیا چەندین کاتژمێر لە پاش نوێترین هێرشی ئاسمانی ڕووسیا بۆ پایتەختی ئۆکراینا بووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاکێجی نوێی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکراینا بە بڕی یەک ملیار دۆلار ڕابگەێنێت.