کۆمکاری عەرەبی: لە نزیکەوە چاودێری پەیوەندییەکانی ئێران و وڵاتانی عەرەبی دەکەین
(0) /
ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی وتی کە لە نزیکەوە چاودێری پەیوەندییەکانی ئێران و وڵاتانی عەرەبی دەکەین و پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەم وڵاتانەش ڕووی لە باشتربوون کردووە.
ئەحمەد ئەبولغەیس لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە وتی: لێژنەیەک بۆ بەدواداچوونی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە و بە گشتی ئێران و وڵاتانی عەرەبی پێکهێنراوە و لە نزیکەوە چاودێری ئەو پەیوەندییانە دەکەین.
ناوبراو وتی کە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و وڵاتانی عەرەبیش ڕووی لە گەشە و باشتربوون کردووە.
تێبينيێك بنێرە: