هەسەدە کۆتایی چالاکییەکانی دێرەزوری ڕاگەیاند
(0) /
هێزەکانی سوریای دیمۆکرات کۆتایی چالاکییەکانی دێرەزور و کوژرانی 63 کەسی سەربازی و سڤیلی ڕاگەیاند.
هەسەدە لە ڕاگەێندراوێکدا جەختیکردووەتەوە کە چالاکییەکانی دێرەزور بە ناونیشانی هەڵمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی ناوچەکە کۆتایی هاتووە.
چالاکییەکانی هەسەدە لە 27 ی ئاب لە پارێزگای دێرەزور بە ئامانجی ڕوبەڕوبونەوەی شانەکانی داعش، بازرگانانی مادەی هۆشبەر و کەسانی داواکراو دەستیپێکرد.
هەسەدە ڕایگەیاندووە کە داعش لە ساڵی 2022 زیاتر لە 60 جار هێرشی کردووەتە سەر ئەم هێزە و دانیشتووانی ناوچەکە.
لە ڕاگەێندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە کە لە ماوەی دوو ڕۆژی سەرەتایی چالاکییەکان، 90 گوندی بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دێرەزور لە بوونی شانەکانی داعش و بازرگانانی مادەی هۆشبەر پاک کراوەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: