شێرکۆ جەودەت دوو بژاردە دەخاتە بەردەم دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان خەراپی بەشێکی زۆری خێزانەکانی هەرێمی بۆ ئەنجامی ئەم دەسەڵاتەی ئێستا گەڕاندەوە و وتی کە ئەم دەسەڵاتە یان دەبێت چاکبکرێت یان پاکبکرێت.
شێرکۆ جەودەت ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە میانەی بەشداری لە بەرنامەیەکی ماڵپەڕی شارپرێس وتی کە ستەم لە هەرێمی کوردستان ئەوەندە گەورەیە و دەرەنجامەکەی بەوشێوەیە کە بە هاوکاریکردن و بەدەمەوەچوونی ئێمە بۆ بەشێک لە هەژاران چارەسەر نابێت.
ناوبراو وتی کە ئەوانەی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە دەبەن یان دەبێت چاکبکرێن یان پاکبکرێن./.
تێبينيێك بنێرە: