ئەمریکا بڕیاری ئازادکردنی 6 ملیار دۆلارەکەی ئێرانی دەرکرد

(0) / / ئەمەریکا / ئێران ئەمریکا


Sep 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا فەرمانێکی واژۆ کردووە کە لێخۆشبوون بۆ سزاکانی سەر ئێران بە مەبەستی ئازادکردنی 6 ملیار دۆلار پارەی بلۆککراوی ئەم وڵاتە لە کۆریای باشور دەردەکات.
ئەنتۆنی بلینکەن ئەم فەرمانەی پاش یەک مانگ لە جیدیبوونی ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی بەندکراوان لە نێوان تاران و واشنتن واژۆ کردووە. سەرەڕای ئەوەی کە فەرمانەکە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو واژۆ کراوە بەڵام ئەندامانی کۆنگرێس ڕۆژی دووشەممە 11 ی ئەیلول لێی ئاگادار کراونەتەوە.
واشنتن بۆ یەکەم جار ڕایگەیاندووە کە ئازادکردنی 5 ئێرانیی گیراو لە ئەمریکا بەشێک لە ڕێکەوتنەکە دەبێت.
بە پێی فەرمانەکەی بلینکەن، بانکەکانی کۆریای باشور ڕێگاپێدراو دەبن کە بە بێ هیچ ترسێک لە سزاکانی ئەمریکا نزیکەی 6 ملیار دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران لەو وڵاتە بخەنە سەر حسێبی بانکی ناوەندی قەتەر.