قاعیدە هەڕەشە لە سوید و فەرەنسا دەکات

(0) / / ئەورووپا / فەرەنسا قاعیدە سوید


Sep 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە هەڕەشەی بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەکانی سوید و فەرەنسای کردووە.
ئاژانسی سپۆتنیک ڕایگەیاندووە کە قاعیدە لە نیمچە دوورگەی عەرەب پرۆژەکانی خۆیی لە نوێترین ژمارەی گۆڤارەکەی بڵاو کردووەتەوە.
قاعیدە بە ئاماژە بە سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید، ڕایگەیاندووە کە ئێستا ئاشکرا بووە سوید لە نێو وڵاتانی ئەورووپی سەرکردایەتی شەڕی دژ بە ئیسلام و موسڵمانانی لە ئەستۆ گرتووە.
پێشتر وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە سەر زیاتربوونی هەڕەشە و مەترسی سەر بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە هۆشداریی دابوو.