عێراق و ئەمریکا پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەشی سەربازییان تاوتوێ کرد

(0) / / ئاسیا / ماسیۆ تۆلەر


Apr 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە بریکاری ئەم وەزارەتە لە گەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا سەبارەت بە پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەشی سەربازی و تەکنیکی وتووێژ و بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە.

ئەحمەد سەحاف ڕایگەیاندووە کە نزار خەیروڵا بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق و ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی گەڕی سێهەمی وتووێژی ستراتیژی نێوان هەر دوو وڵات لە سەر پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەشی سەربازی و تەکنیکی ڕێکەوتوون.

سەرەڕای بەڕێوەچوونی گەڕی سێهەمی وتووێژی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن، هێشتا کات و چۆنیەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕوون نەبووەتەوە./.