سودانی بە فەرمی بانگهێشتی واشنتن کرا
(0) /
لە پەراوێزی دانیشتنەکانی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە و بە فەرمی بانگهێشتی ئەوەیکرد لە سەر داوای جۆبایدن سەردانی واشنتن بکات.
ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاری نیۆیۆرک، پەیامی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی پێ ڕاگەیاند کە بۆ وتووێژ و ڕاوێژی زیاتر لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان سەردانی واشنتن بکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش جەختی لە سەر گرنگی هاوکاری هاوبەش لە گەڵ ئەمریکا بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی داعش کردەوە.
تێبينيێك بنێرە: