4 تیرۆریستی داعش لە بەغدا و ئەنبار دەستگیر کران
(0) /
فەرماندەیی هەواڵگری سەربازی عێراق ڕایگەیاند کە چوار تۆمەتباری کردەوە تیرۆریستییەکان بە پێ مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیر کراون.
لە بەیاننامەیەکی ئەم دەزگا ئەمنییەی عێراقدا هاتووە کە هێزەکانی سەر بە فەرماندەیی هەواڵگری سەربازی بە هاوکاری هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە چەند هەڵمەتی جیاجیادا، لە ناوچەکانی المزرعە و الفلاحات و بازگەکانی الصقور و التحدی، چوار تۆمەتباری داواکراویان لە کەرخی بەغدا و فەلوجە و تارمیەی بەغدا دەستگیر کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دەستگیراوەکان ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعشن و بۆ دادگاییکردن و سزادان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن.
تێبينيێك بنێرە: