حەریری لە ڕووسیاوە پێکهێنانی کابینەی لوبنان تاوتوێ دەکات

(0) / / ئاسیا / سرگێی لاوڕۆڤ


Apr 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان کە سەردانی ڕووسیای کردووە، ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە چەندین پرسی گرنگ بە تایبەت پێکهێنانی کابینەی نوێی تاوتوێ کردووە.

ئەمڕۆ هەینی سەعد حەریری کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان لە گەڵ سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبووە.

حەریری ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان و دابینکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە لایەن ڕووسیاوە بۆ ئەم وڵاتە تاوتوێ کراوە.

ڕۆژی ڕابردووش سەعد حەریری لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتووێژی کرد./.