تورکیا لە ماوەی 8 مانگدا پێشوازیی لە نزیکەی 37 ملیۆن گەشتیار کردووە
(0) /
وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتیاریی تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە لە ماوەی 8 مانگی ئەمساڵدا پێشوازی لە نزیکەی 37 ملیۆن گەشتیار کردووە.
ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لە 8 مانگی ڕابردووی ساڵی 2023 ڕوویان لە تورکیا کردووە، 36 ملیۆن و 754 هەزار کەس بووە.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتیاریی تورکیا ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لە 8 مانگی ڕابردووی ساڵی 2023 ڕوویان لەم وڵاتە کردووە، بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی 2022 لە سەدا 14 زیادی کردووە.
لەو ژمارەیەش، 4 ملیۆن و 351 هەزار و 254 کەس لە ڕووسیا، 4 ملیۆن و 82 هەزار و 994 کەس لە ئەڵمانیا و 2 ملیۆن و 652 هەزار و 188 کەس لە بەریتانیاوە سەردانی تورکیایان کردووە و ئەم وڵاتانە لە پلەی یەکەم تا سێهەمی زیاترین گەشتیار بۆ تورکیا ناویان هاتووە.
تورکیا لە ساڵی ڕابردوو 46 ملیار و 280 ملیۆن دۆلار داهاتی لە کەرتی گەشتیاری هەبووە.
وەزارەتی دارایی تورکیا پلانی ئەوەی دانابوو کە ساڵی 2023 ژمارەی 60 ملیۆن گەشتیار ڕوو لەم وڵاتە بکات و داهاتەکەشی 56 ملیار دۆلار بێت.
تێبينيێك بنێرە: