لاهور شێخ جەنگی داهاتووی سیاسی خۆیی دیاریکرد

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Sep 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە پاش ڕووداوەکانی 8 ی تەمموزی 2021 ەوە هەوڵی گەڕانەوەی بۆ ئەم حیزبە دەدا، لە سەر کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی هاتە دەنگ و وتی کە لێرە بە دوا خاوەن بڕیاری سیاسی خۆمان دەبین و قسەی نوێمان دەبێت.
لاهور شێخ جەنگی لە سەر کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە ئۆباڵی کارکردنمان لە دەرەوەی یەکێتی دوای کۆنگرەی پێنجەم دەکەوێتە ئەستۆی ئەوانەی کە دوو ساڵە لە جێی ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی یەکێتی و پێکەوە کارکردن، سەرقاڵبوون بە بێدەنگی و سێبەری ئێمەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە وەک یەکەم هەنگاو بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکەین و لیستێکی گەل پەسەند ڕادەگەێنین کە خۆی لە بەرەیەکی فراوانی ڕزگاریی نیشتمانی دەبینێتەوە و تێیدا سەرجەم دەنگە ئازا و دلێر و ناڕازییەکانی خەڵکی کوردستان کۆدەکاتەوە.
لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاندووە کە لە پاش کودەتاکەی 8 ی تەمموزەوە، چاوەڕوان دەکرا کە کودەتاچییەکان بە خۆیاندا بچنەوە و هەڵە گەورەکەیان ڕاست بکەنەوە و چیتر ئەم حیزبە تێکۆشەرە پارچە پارچە نەکەن کە بە خوێنی زیاتر لە 20 هەزار شەهید و خەبات و تێکۆشانی دەیان هەزار پێشمەرگەی قارەمان و تێکۆشەران هاتووەتەدی، بەڵام بەداخەوە وا دیارە کە وانەیان لە هەڵەکانی ڕابردوو وەرنەگرتووە و بڕیاریانداوە کە لەو هەڵانە بەردەوام بن.