تورکیا: پەکەکە بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە لە سەر سوریا

(0) / / ئاسیا / سوریا تورکیا


Sep 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی تورکیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە هەڕەشەکانی پەکەکە لە سەر سوریا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بووەتە جێی نیگەرانی.
سیدات ئوناڵ لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سوریا وتی: بەردەوامی چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سوریا بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە لە سەر ئەم وڵاتە و دراوسێکانی بە تایبەت تورکیا.
ناوبراو وتی: لە ڕاستیدا بوونی پەکەکە گەورەترین هەڕەشەیە لە سەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و ئەم هەڕەشەیە هیچ کات هێندەی ئێستا زیاتر نەبووە.
باڵیۆزی تورکیا بە ئاماژە بە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی فۆرات وتی کە شەڕ و پێکدادانەکان ئەوەمان پێ دەڵێن کە چالاکییەکانی پەکەکە و پەیەدە و پاڵپشتیکردنیان لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بووەتە یەکێک لە هۆکارەکانی ناسەقامگیریی سوریا.
وتیشی کە تورکیا لە بەرامبەر چالاکییەکانی ئەو گرووپە لە سوریا بێدەنگ نابێت.