تورکیا داوای قەرزەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

(0) / / كوردستان / تورکیا هەرێمی کوردستان


Sep 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
تورکیا بە فەرمی داوای ئەو قەرزانەی کردووە کە پێشتر بە هەرێمی کوردستانی داوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست پێناکاتەوە لە بەر ئەوەی ئەنکەرە داوای گەڕانەوەی ئەو پارانەی دەکات کە پێشتر بە قەرز بە هەرێمی کوردستانی داوە.
بە وتەی سەرچاوەکان، کێشە داراییەکان هۆکاری سەرەکی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانن.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە تورکیا نایەوێت ئەو بڕە قەرەبووەی لە لایەن دادگای پاریسەوە دیاریکراوە ڕادەستی حکومەتی عێراق بکات و لە لایەکی دیکەوە داوای قەرزەکانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکات.