ڕووسیا وەڵامی سزاکانی ئەمریکای دایەوە

(0) / / ئەورووپا / سرگێی لاوڕۆڤ


Apr 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا زنجیرە بڕیارێکی وڵاتەکەیی وەک وەڵامدانەوەی سزاکانی ئەم دواییەی ئەمریکا ئاشکرا کرد.

سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ داوای لە باڵیۆزی ئەمریکا کردووە بۆ ڕاوێژ لە گەڵ واشنتن ئەم وڵاتە بە جێ بێڵێت.

ناوبراو وتی کە قەدەغەکردنی چالاکی هاووڵاتیانی ڕووسیا یان وڵاتانی دیکە لە نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە ڕووسیا تاوتوێ دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە 8 بەرپرسی ئەمریکی دەکەونە ڕیزی سزاکان و ڕێگری لە چالاکی چەند دامەزراوەیەکی ئەمریکیش لە خاکی ڕووسیا دەکرێت.

لاوڕۆڤ وتی کە 10 دیپلۆماتکاری ئەمریکی لە ڕووسیا دەردەکرێن.

وتیشی کە هێشتا بڕیارە گرنگەکان لە بەرامبەر ئەمریکا دەرنەکراوە و بۆ کاتی خۆی هەڵگیراوە./.