تەقینەوەیەک لە پاکستان کوژرانی 10 کەسی لێکەوتەوە
(0) /
بە هۆی تەقینەوەیەک لە ڕێوڕەسمی یادی مەولودی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) لە ویلایەتی بەلوچستانی پاکستان، 10 کەس کوژران و لانیکەم 30 کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی پاکستان ڕایانگەیاندووە کە لە شاری مستۆنگی سەر بە ویلایەتی بەلوچستان تەقینەوەیەک ڕوویداوە. تەقینەوەکەش لە ڕێگای بۆمبەوە بووە و هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بە هۆی ناجێگیری ڕەوشی تەندرووستی بریندارەکانەوە، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکانی ئەم تەقینەوەیە لە ئارادایە.
تێبينيێك بنێرە: