ئەردۆغان: هەناردەی چەک و کەرەستەی سەربازی تورکیا دەگاتە 6 ملیار دۆلار

(0) / / ئەورووپا / تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Sep 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەیەوێت هەناردەی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ 6 ملیار دۆلاری ساڵانە بەرز بکاتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی هەینی 29 ی ئەیلولی 2023 پێشانگای تەکنۆلۆژیای ئاسمانی Teknofest ی لە شاری ئەزمیر بەسەرکردەوە.
ناوبراو وتی کە لە ئێستادا هەوڵی سەرکەوتنی 850 پرۆژەی گرنگ لە بواری بەرگریدا دەدەین.
ئەردۆغان ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوەکان لە سەر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی قزل ئاڵما بەردەوامە.