مەک کارتی: بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە هاوکاریکردنی ئۆکراینا گرنگترە

(0) / / ئەمەریکا / کوین مەک کارتی ئەمریکا ئۆکراینا


Oct 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی گرنگترە لە هاوکاریکردنی ئۆکراینا.
کوین مەک کارتی وتی کە من گرنگی بە ئەمریکا و سنورەکانی دەدەم، ڕاستە کە دەبێت هاوکاری ئۆکراینا لە ڕووی سەربازییەوە بکرێت بەڵام سەرەتا و پێش هەموو شتێک ئەمریکا و سنورەکانی گرنگترە.
ناوبراو وتی کە کۆشکی سپی لە ئێستادا زیاتر لە 3 ملیار دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا هەیە.
مەک کارتی وتی کە ئەگەر دابینکردنی بودجە ڕوبەڕوی کێشە ببێتەوە، کۆماریخوازەکان لە کۆنگرێس ئامادەی تاوتوێکردنن.